2008-09-28
2008-09-03
2008-07-01
نه‌خۆشینێکی نه‌ناسراو له به‌ندیخانه‌کانی کوردستاندا
دوێنێ کانالی ده‌نگی ئامریکا، وت و وێژێکی له گه‌ل ئه‌حمه‌دی باتێبی هه‌بوو که ماوه‌یێکه به یارمه‌تی حدکا، هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات. له‌م وت و وێژه‌دا، ناوبراو ئاماژه‌ی به شتێک کرد که به ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه ڕاست بێت، جێگه‌ی خۆی ده‌بێت که رژیمی کۆماری ئێسلامی بکێشرێته دادگایه‌وه و کرده‌وه‌که‌ی بۆ هه‌موو جیهان له قاو بدرێت. ئه‌حمه‌دی باتێبی وێرای ئاماژه کردن به کۆچی دوایی کاوه‌ی عه‌زیز پور، که ماویێک له‌مه‌و پێش به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی که له به‌ندیخانه‌دا تووشی ببو ماڵئاوایی له ژیان کرد، وتی که زۆربه‌ی به‌ندکراوه‌کانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کوردستاندا، تووشی نه‌خۆشینێکی نه‌ناسراو ده‌بن و تا ئێستا هۆی ئه‌و نه‌خۆشینانه نه‌زانراوه. هیوادارم ئه‌م شته‌یه به زوویی لێکۆلینه‌وه‌ی لێ بکرێت و روون ببێته‌وه. وه‌ک ده‌گوترێت ئێستا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بووه، له کوردستانی باشوور دایه. هه‌موو قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی باتێبی.
| سه‌كۆی ئازاد |
Etiketter: سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی
2008-06-26
ئحم....
- زۆر وه‌خته که ده‌مه‌وێت بنووسم و هه‌ر جارێک به هۆیێک په‌کی ده‌که‌وێت. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌م که نووسین له نه‌نووسین باشتره.
- ئێستا به داخه‌وه زۆر که‌س که جاران ده‌یان نووسی نانووسن. ئه‌مرۆ سه‌رێکی به‌رده‌قانی م دا. ( به‌رده‌قانی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که زۆر کاری بۆ زمانی کوردی له سه‌ر ئینتێرنێت و هه‌روه‌ها وێبلاگی کوردی کردووه ) به‌ڵێ دیم که به زمانی هۆله‌ندی ده‌رده دڵی کردووه. هه‌ر چیێکم کرد، هیچی لێ حاڵی نه‌بووم. ویستم کۆمێنتێکی بۆ دانێم، ئه‌وه‌یشی کاری نه‌ده‌کرد. وتم به‌رده‌قانی یش، به‌رده‌قانی جاران......
- ئێستا زۆر که‌س هه‌ن که له ناوخۆی وڵاته‌وه ( رۆژهه‌ڵات ) خه‌ریکی نووسین له وێبلاگه‌کاندان. زۆربه‌یان به فارسی ده‌نووسن، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فارسه‌کان لێیان تێبگه‌ن. پێم وایه هه‌بوونیان زۆر له نه‌بوونیان باشتره.
- دوێنێ ئاڵمان له تورکییه‌ی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌شهه‌دوو تورکییه باشتر یاری کرد هه‌تا ئاڵمان. ئاڵمان ئێستا ساله‌هایه، هه‌ر به خشکه دێته سه‌ره‌وه. ئه‌م ساڵیشی له سه‌ر....
- ئه‌مرۆ هاوکارێکم که تازه له ئێران گه‌راوه‌تۆ، بارودۆخی ئێرانی بۆ باس ده‌کردم. ده‌یوت که به‌ڕاستی ئێران و خه‌ڵکه‌که‌ی، هه‌ر به‌ره‌و دواوه‌وه ده‌ڕۆن. ده‌یوت ئێستا وڵاتێکی پیاو سالاریان درووست کردووه که ئه‌و سه‌ری نادیاره. پیاوان هه‌موو شتێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ژنانیش خه‌ریکی کاری ماڵه‌وه‌ن و ده‌ریش که ده‌که‌ون، ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی قسه و سووکایه‌تی پیاوان. به کورتی زۆری باس بێ سه‌ر و به‌ری، بێ قانوونی و خراپی بارودۆخی ئێرانی ده‌کرد.
| سه‌كۆی ئازاد |
Etiketter: گشتی
2008-03-19
ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
- ئێستا كه تماشایێكی ده‌ره‌وه‌م كرد، تاوێكی زۆر خۆش بوو و ئاسمان ورده، ورده شیناییه‌كه‌ی زۆرتر ده‌بوو.به‌قه‌د خوله‌كێكیشی نه‌گرد كه بووه باو و بۆرانێك كه مه‌پرسه. ئێستا دیسان تاوه....
- به‌یانی سالی هه‌تاوی نوێ ده‌بێته‌وه. هاوكارێكم هه‌یه ( فارسه ) ده‌یگوت كه به‌یانی كاتژمیر شه‌ش و په‌نجاو چه‌ند خۆله‌ك ساڵ نوێ ده‌بێته‌وه. نازانم بۆ یه‌ك سه‌ر نایكه‌ن به كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌شه‌و و ئه‌و میله‌ته رزگار بكه‌ن. ره‌نگیشه ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌یه بۆ خه‌ڵكی خۆشتر بێت....
- چه‌ند دانه لینك بۆ دیتن و بیستن:
سه‌مای شێری ده‌ریایی
گل اومد بهار اومد
نه‌ورۆز و ساڵی نوێی هه‌تاوی، له هه‌موو پیرۆز بێت.....
| سه‌كۆی ئازاد |
Etiketter: گشتی
