پشووی هاوینیشمان ته‌واو بوو. دیسان یانزه مانگی‌تر كارمان له پێشه بۆ مانگێكیتر پشوودان. بۆ ئه‌وه‌ڵ جار له ژیانمدا چوومه توركیه. ( هه‌ڵبه‌ت چه‌ند جار له گونده سه‌ر سنووره‌كانیدا بووم و شه‌وێكیش له ماڵێك له یه‌كێك له‌و گوندانه‌دا نووستووم ) هه‌وایێكی یه‌كجار گه‌رم بوو، به‌ڵام شوێنی ژیانمان له‌وێ، له نزیك شاری ئانالیا بووین، و نزیكی به ئاو، وابوو كه گه‌رم بوونی هه‌وا ئازاری نه‌ده‌داین. من كه بۆ خۆم زۆرم گه‌رماكه پێ خۆش بوو. چوار بنه‌ماڵه بووین كه پێكه‌وه سه‌فه‌ره‌كه‌مان كرد. سه‌فه‌رێكی خۆش بوو به‌ڵام پێم وا نییه كه جارێكی‌تر بمه‌وێت بۆ سه‌فه‌ر بچم بۆ توركیه. هه‌ر ئه‌و جاره به‌س بوو.... هاوینی ئه‌مساڵ، هه‌وای ئێره خۆش نه‌بوو. هه‌ر چه‌ند رۆژانێك هه‌بوون كه هه‌وای هاوینیمان هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵین هاوین، لێره وا نه‌بوو. هه‌ر هه‌ور و بوو و باران، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دیسان باران ده‌بارێت و ده‌ڵێت كه بۆ هه‌تیو ده‌بارێت.... - كه‌مپینگێك كه بۆ ئازادی و به‌رگری له ئێعدامی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار ساز كرا و درێژه‌ی هه‌یه، نیشانی‌دا و ده‌دات كه پێكه‌وه كار كردن كارایی زۆر له‌وه زۆرتره كه به‌ته‌نیایی له تاك و رێكخراوه‌كان به‌ر دێت. من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌م دوو لاوه ناناسم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرینگه ئه‌وه‌یه كه له مافی ئه‌مانه وه‌ك مرۆڤ به‌رگری بكرێت، جا ئێستا هه‌ر كارێكیان كردووه یا نه‌یانكردووه زۆر گرینگ نییه. - كابرایێكی خه‌ڵكی ئوكرایین نزیك به 2،55 مێتر درێژه. چه‌ند دانه له وێنه‌كانی ده‌توانن لێره‌دا ببینن. منداڵ كه بووین پیان ده‌وتین ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت باڵات به‌رز بێت، بچۆ به‌سكێتباڵ بكه. حه‌تمه‌ن ئه‌م كابرایه كه ناوی لێئۆنید ستادنیك ه زۆر به‌سكێتباڵی كردووه. ( جا نازانم كایه‌ی به‌سكێتباڵ چون باڵات به‌رز ده‌كات....)
| سه‌كۆی ئازاد |
0 ڕا و بۆچوون:
Post a Comment