چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر چاوم له كاناڵی ده‌نگی ئا‌مریكا ده‌كه‌رد كه دیم به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی پژاك خه‌ریكی قسه‌كردنه. به‌داخه‌وه ئاخر و ئۆخری به‌رنامه‌كه بوو و نه‌متوانی هه‌موو قسه‌كانیم گوێ لێ بێت هه‌تا چه‌ند خوله‌ك له‌مه‌و پێش. له زۆر ماڵپه‌ر و سایت، بووچوونه‌كانم له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا خوێندبووه‌وه و ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ری ده‌نووسن. به‌ڕاستیش جێگه‌ی خۆیه‌تی كه له‌سه‌ری بڕۆیت. من چه‌ند جار پێشتر هه‌ر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی قسه‌كردنی ئه‌و به‌ڕێزه نووسیبووم كه له رۆژ تێ ڤێ یه‌وه بڵاو ببوه‌وه و ئه‌م جاره‌ش دیسان خۆم بۆ ڕاناگیریێت که هیچ نه‌ڵێم. نامه‌وێت له‌سه‌ر بوچوونه‌كان و باوه‌ڕه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه لێره‌دا قسه بكه‌م، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێز حاج ئه‌حمه‌دی نازانێت كه چۆن له كاتی ئاوادا هه‌ڵسو كه‌وت بكات: - هه‌ر كه‌سێك ناتوانێت وته‌بێژێكی باش بێت و به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی ئه‌سڵه‌ن وته‌بێژێكی باش نییه و نازانێت چۆن وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه و زوو خۆی گوم ده‌كات و تا ئاخری وت و وێژه‌كه‌ش خۆی نادۆزیته‌وه. - شاره‌زایی له سه‌ر بابه‌ته‌كانی وت و وێژه‌كان، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له وت و وێژه‌كاندا ده‌كه‌ن شتێكی ئاساییه و پێوسیته هه‌بێ. به‌ڵام به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی نیشانی دا كه شاره‌زایی له سه‌ر بابه‌ته‌كان نییه. چه‌ند جار لیان پرسی كه روونی كاته‌وه مه‌به‌ستی له فێدراڵیسم و كۆنفێدراڵیسم چییه، نه‌یتوانی وڵام بداته‌وه و داوای ئێ مه‌یلی پرسیاركه‌ره‌كانی ده‌پرسی كه پاشان نووسراوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌یان بۆ ئێ پۆست بكات. - چۆن قسه‌كردن و چۆن جووڵانه‌وه له به‌رنامه‌یێكی تلێویزیۆنیدا، زۆر گرینگه. زۆر جار هه‌یه كه قسه‌كه‌ر، به هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردنی خۆی، سه‌مپاتی و سه‌رنجی خه‌ڵكی ( ته‌نه‌ت ئه‌وانه‌ی وا له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونیشی دا نین ) بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی زمانی فارسی ناتوانێت چاك قسه بكات و هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانی له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو و زوو هه‌ڵده‌چوو. فارسی چاك قسه نه‌كردن، جورم و خه‌تا نییه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه ده‌یتوانی هه‌ر له پێشدا بڵێت كه ناتوانێت فارسی چاك قسه بكات و ئه‌گه‌ر وشه‌كانی له جێگه‌ی خۆی به كار نه‌هێنا، له‌به‌ر ئه‌و ناشاره‌زاییه و نه هیچی تر. - له وت و وێژدا پێویسته که مافی ته‌ره‌فی باسه‌که‌ت، بپارێزی و ته‌نیا خۆت قسه نه‌که‌یت و ماتڵ بیت که وڵام و قسه‌کانی ئه‌وانی دیکه‌ش ببیستی. به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو که خۆی قسه‌ی بکات و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که زۆربه‌ی قسه‌کان و پرسیاره‌کانی ئه‌وانی دیکه‌ی بێ وڵام ده‌هێشته‌وه. له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت که بڵێم رێکخراوه‌کان به ڕای من که‌سانێکیان هه‌بێ که له کاتی وادا بتوانێت به باشی و شاره‌زاییه‌وه له وت و وێژه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن. چونکا پێشتریش هه‌مانبووه سه‌رۆکی رێکخراوه‌کانی دیکه که ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی بوون. ئه‌مه‌ش ده‌قی وت و وێژه‌که‌یه.
| سه‌كۆی ئازاد |
0 ڕا و بۆچوون:
Post a Comment