له‌و شوێنه‌ی كار ده‌كه‌م، بێجگه له من چه‌ند كه‌سی دیكه‌شی خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ی لێیه كه ئه‌وانیش سه‌ر ره‌شن. بۆ كه‌سێك كه نه‌مانناسێت و تازه ده‌ستی به كار كردبێت، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه كاری به كامانه و كێ كێیه، بڕێك سه‌خته. چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر ژنێكی هاوكارمان ویستی بێت بۆ لای من بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه چاو له كارێكی هاوبه‌شمان بكه‌ین. من تا ئێستا ئه‌و ژنه‌م نه‌دیبوو. هێشتا وێنه‌یشی له به‌شی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره كارده‌كه‌ندا نه‌بوو، جا من ماتڵ بووم كه ئه‌و خانمه بێت و ماتڵی كه‌سێك بووم كه رواڵه‌تی بۆم تازه بێت. پاش چه‌ند خوله‌ك ئاگام لێ بوو كه خانمێك هات و یه‌كسه‌ر چوو بۆ لای هاوكارێكم كه ئێرانیه. و پاش كه‌مێك قسه كردن، براده‌ره ئێرانیه‌كه‌ش كه‌وته شوێنی و به‌ره‌و شوێنی كاری ئه‌و خانمه رۆیشتن. هه‌ر كه ئه‌و خانمه هات هه‌ستم كرد ده‌بێ بۆ لای من هاتبێت، به‌ڵام هیچم نه‌وت.... ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو هاوكاره ئێرانیه‌كه‌م هاته‌وه و وتی برۆ بۆ لای فلانه كه‌س كه كاری به تۆیه نه من. وتم ئه‌ی تۆ بۆ رۆیشتی له‌گه‌ڵی؟ وتی جا من چووزانم وتی برۆین بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی من تا ئه‌و شته‌ی پێویسته نیشانت بده‌م، منیش چووم، به‌ڵام كه ئیشه‌كه‌ی نیشان دام، پرسیارم لێ كرد، تۆ كارت به كێیه؟ وتتی مه‌گه‌ر تۆ فارووق نیت؟ منیش وتم نا...... وتم كاكی خۆم خۆ هه‌ر كات ژنێك هات و شتێكی پێ وتی، نابێ بكه‌ویته شوێنی.... ئه‌وه‌ڵ پرسیاری لێ بكه كاری چی پێته....
| سه‌كۆی ئازاد |
0 ڕا و بۆچوون:
Post a Comment