نازانم تا ئێستا ئه‌وانه‌ی گێ مه‌یل به كار دێنن سه‌رنجیان داوه‌ته ئه‌وه‌ی كه به پێی ناوه‌ڕۆكی ئێ مه‌یله‌كانیان، رێكلامیان بۆ داده‌نرێت؟ واته بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لێ ناوه‌رۆكی ئێ مه‌یلێكدا وشه‌ی بووك یا كتێبی تێدابێت، ئه‌و سا ده‌بینیت كه له به‌شی رێكلامی ئێمه‌یله‌كه‌تدا ( له ده‌ستی ڕاستدا ) پره له ئادره‌سی ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كتێب و كتێب فرۆشتندا. كاتێك مه‌یلێكی نوێ، دێته نێو سێرڤه‌ری گێ مه‌یله‌وه، له شوێنێكدا ئۆتۆماتیك، مه‌یله‌كه سكان ده‌كرێت، واته نێوه‌رۆكی مه‌یله‌كه "چاو" لێ ده‌كرێت و پاشان بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه له نێو مه‌یله‌كه‌دا هه‌ن و رێكلام و ته‌بلیغات هه‌یه، له شوێنی تایبه‌تی رێكلامه‌كاندا، ته‌بلیغاته‌كان داده‌نرێن. ئه‌مه‌ش به‌و مانا نییه كه كه‌س یا كه‌سانێك چاو له ناوه‌ڕۆكی مه‌یله‌كان ده‌كه‌ن و ئێ مه‌یله‌كان ده‌خوێننه‌وه. ( مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیانه‌وێت مه‌یل یا چه‌ند مه‌یلێكی تایبه‌تی كۆنترۆڵ بكه‌ن )
| سه‌كۆی ئازاد |
0 ڕا و بۆچوون:
Post a Comment